به‌رهه‌ڵستكارێكی ناوداری لوبنانی كه له دژی مانه‌وه‌ی 30 ساڵه و ده‌ست تێوه‌ردانی
|
جوبران توه‌ینی |
سوریا بوو له ناو خاكی لوبناندا، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له به‌یروت كوژرا. جوبران توه‌ینی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی لوبنانی بوو، هه‌روه‌ها به‌ڵاڤكاری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌نهار بوو له به‌یروت.
به‌ڕێز ئه‌لتوه‌ینی بانگه‌شه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد له‌سه‌ر ئه وگۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ی له‌م دواییانه‌دا له بنكه‌ی سه‌ره‌كی پێشووی ده‌زگای زانیاری سوری له لوبنان دۆزرابونه‌وه.
به‌ڕێز ئه‌لتوه‌ینی چوار ڕۆژ پێش ڕوودانی كوشتنه‌كه‌ی له ستونێكدا حكومه‌تی سوری تاوانبار كردبوو و گوتبووی "هیچ گومانی تیادا نیه كه به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و تاقمی ڕێكخراوه تاوانباره‌كانی له پشته‌وه‌ی ئه‌م كارانه‌ن".
قسه‌كه‌ری جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ئاده‌م ئێره‌ڵی ده‌ڵێت: له ڕاستیدا،
|
ئاده‌م ئێره‌ڵی |
ده‌ست تێوه‌ڕدانی سوریا له كاروباری لوبنان به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش ڕاگه‌یاندنێكی ڕاسته‌قینه‌یه! هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " سوریا ئه‌ركی سه‌ر شانیه‌تی ئه‌و هه‌ڵوێستانه وه‌ربگرێت كه پشتگیری له‌سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی لوبنان ده‌كات و ئه‌وه‌ش پشتگیری له كه‌ش و هه‌وای ئاشتی و ته‌بایی و جێگیری ڕه‌وشی سیاسی ده‌كات، به‌ڵام به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی ده‌زگا زانیارییه‌كان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت. له‌به‌رئه‌وه، كاتێك تۆ دوای كوشتنی دڕندانه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان قسه ده‌كه‌یت، ئه‌وا ئه‌و ڕووداوه ته‌نها له ڕه‌وشێكی نائارامدا ڕووده‌دات و سوریاش به‌رده‌وام ده‌ستی تیادا هه‌یه."
|
كۆنده‌لیزا رایس |
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش كۆنده‌لیزا رایس به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و ده‌ڵێت " ئه‌و به‌م ڕووداوی كوشتنه‌ی جوبران توه‌ینی نیگه‌رانه. ئه‌و هێزانه‌ش كه له پشته‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه‌ی دوایترین زنجیره تاوانه دڕندانه‌كانی دژ به ڕۆژنامه‌ونانی به‌ریتانین له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ده‌بێت بدۆزرێنه‌وه و سزا بدرێن بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی به ئه‌نجامیان گه‌یاندووه."
خانم رایس گوتیشی " پێكه‌وه، ئێمه و كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌توانین ڕووبه‌رووی ئه‌و كه‌سانه ببینه‌وه و به‌رهه‌ڵستیان بكه‌ین كه ده‌یانه‌وێت ترس و تۆقاندن بخه‌نه‌وه و ڕه‌وشی لوبنانێكی سه‌ربه‌خۆی شاناز تێك بده‌ن.