به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر به‌رنامه‌كانی خۆی په‌خش ده‌كات. به‌رنامه‌كان به‌م شێوه‌یه بڵاو ده‌كرێنه‌وه: 12:00 تا 1:00 ی شه‌و، 8:00 تا 10:00ی به‌یانی، 12:00 تا 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی واشنتن. له هه‌ریه‌ک له‌و به‌رنامانه‌دا نوێترین هه‌واڵ، ڕاپـۆرتی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كان، گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پـێشـهاته‌كانی ڕۆژ. بێ له‌وانه‌ش، به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا په‌یامنێری تایبه‌تی خۆی له عێراق و توركیا و ئه‌وروپادا هه‌یه. له میانه‌ی ئه‌و چواركاتژمێرهی په‌خشكردنی به‌رنامه‌كاندا، له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكاوه به‌رنامه‌ی ههفتانهشتان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
گوێگرانی به‌شی كوردیش ده‌توانن به فاكس و ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵ په‌یوه‌ندیمان پـێوه بكه‌ن و داواكاریـیهكانی خۆتانمان پێبڵێن، هاوكارانیش به‌پـێی توانا جێیبهجێیان ده‌كه‌ن و بابه‌ته‌كانی به‌رنامه‌كانیان بۆ ئه‌و باسانه ته‌رخان ده‌كه‌ن كه خواستی ده‌كه‌ن.
فاكس: 4876-203-202-1
ته‌له‌فون: 9942-205-202-1
ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com
بۆ په‌یوه‌ندیكردنیش به سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، فهخریـیه دۆسکی:
ئیمه‌یڵ: fjawhary@voanews.com
ته‌له‌فون: 4854-203-202-1
به‌رنامه ههفتانه‌یـیهكانی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا
شه‌ممه:
فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی
فه‌رهه‌نگ و تۆره به‌رنامه‌یه‌كه ڕۆژانی شه‌ممه له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر12:00 تا 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی واشنتن له لایه‌ن به‌ڵێن ساڵح ه‌وه پـێشكهش ده‌كرێت. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا هه‌ر جاره‌ی له‌گه‌ڵ شاعیرێك، هونه‌رمه‌ندێك، ڕۆژنامه‌وانێك، ڕۆشنبیرێك و یان ئه‌وانه‌ی له بواری فه‌رهه‌نگی دیكه‌دا كارده‌كه‌ن گفتوگۆ ده‌كرێت.
به‌ڵێن ساڵح - 4857-203-202-1 / bsaleh@voanews.com
مێزگرد
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا كه له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 8:00 تا 10:00ی به‌یانی ڕۆژانی شه‌ممه پێشكه‌شده‌كرێت، مشتومڕی گه‌رم له‌سه‌ر بابه‌ته جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژ ده‌كرێت. بابه‌ته‌كانیش له چه‌شنی ههمهجۆرهن، هه‌ر له سیاسی و كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی ژیان. پسپۆره‌كانی ئه‌م بواره جیاوازانه‌ش له به‌رنامه‌كه‌دا ده‌بنه میوان و هه‌ر هه‌فته‌یه‌كیش هاوكارێكمان پـێشكهشی ده‌كات.
یه‌كشه‌ممه:
ژن و ماڵبات
ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 12:00 تا 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ پـێشكهش ده‌كرێت. فهخریـيه دۆسکی و موعته‌به‌ر شيروانی باس له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ژن و منداڵ و خێزان له سه‌رانسه‌ری جيهان ده‌که‌ن.
فهخریـیه دۆسكی - 4854-203-202-1 / fjawhary@voanews.com
موعته‌به‌ر شیروانی - 4853-203-202-1 / mshirwan@voanews.com
دووشه‌ممه:
زانست و ته‌کنه‌لۆژی
ڕۆژانی دووشه‌ممه له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 12:00 تا 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ، وریا کاڵێ دوایی‌ترين دهنگوباسی پـێشکهوتنی زانستی و تهکنهلۆژي پـێشکه‌ش ده‌کات.
وریا كاڵێ - 4869-203-202-1 / kwrya@voanews.com
سێشه‌ممه:
ژیان له ئه‌مه‌ریكا
ڕۆژانی سێشه‌ممه له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 8:00 تا 10:00 ی به‌یانی له لایه‌ن شـایان پاشـا و ده‌خیلی شه‌ممۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا، باس له ژیانی ڕۆژانه و كه‌لتوری دانیشـتوانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت، بێ له باسی بۆنه و ئاهه‌نگه سیاسی و ئاینی و كهلتوریـیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵـگای ئه‌مه‌ریكی .
شـایان پاشـا- 4870-203-202-1 / spasha@voanews.com
ده‌خیل شه‌ممۆ - 4858-203-202-1 / delias@voanews.com
كورد له تاراوگه
ڕۆژانی سێشه‌ممه له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 8:00 تا 10:00 ی به‌یانی له لایه‌ن حه‌یده‌ر كه‌ریم پێشكه‌ش ده‌كرێت. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا، كورده‌كانی تاراوگه باس له ژیانی خۆیان ده‌كه‌ن. هه‌ر هه‌فته‌ی كوردێـكی دور له وڵات ده‌بێته میوانی به‌رنامه‌كه و زۆر جاران باسی چۆنێتی دوركهوتنهوهیان له نیشـتیمان ده‌كه‌ن و ئه‌و گیرگرفتانه‌ی هاتۆته ڕێـیان و هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سـتكه‌وتانه‌ی به‌ده‌سـتیان هێناوه و چۆن خۆیان له‌گه‌ڵ ژیانی نوێ‌دا گونجاندووه.
حه‌یده‌ر كه‌ریم - 4859-203-202-1 / hary@voanews.com
چوارشه‌ممه:
ناوداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا
ڕۆژانی چوارشه‌ممه له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 8:00 تا 10:00 ی به‌یانی له لایه‌ن شـایان پاشـا پێشكه‌ش ده‌كرێت. ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كهسایهتیـیانهیه كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كارتێكردنیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵـگای ئه‌مه‌ریكی هه‌بووه و شوێن په‌نجه‌یان به مێژووی ئه‌مه‌ریكاوه دیاره.
شـایان پاشـا- 4870-203-202-1 / spasha@voanews.com
بهههڤرا
به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی تایبه‌ته به كاروبار و چالاكی و گیروگرفته‌كانی لاوان و نه‌وجه‌وانان. ڕۆژانی چوارشه‌ممه له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 12:00 تا 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی واشنتن له لایه‌ن هێرۆ زه‌نگه‌نه‌وه پـێشكهش ده‌كرێت.
هێرۆ زه‌نگه‌نه - 4864-203-202-1 / hnrahim@voanews.com
پـێنجشه‌ممه:
نامه‌ی گوێـگران و موزیكی كوردی
رۆژانی پـێنجشـهممه له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 8:00 تا 10:00 ی به‌یانی پـێشكهش ده‌كرێت. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا، گوێ بده‌نه ده‌نگی خۆتان و نامه‌ی خۆتان که حه‌يده‌ر که‌ريم و فهخریـيه دۆسکی بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه. له‌م بهرنامهيهدا هه‌رچی پـرسيارێکت هه‌يه، ئه‌وا گوێگره‌کانی ديکه‌ی لێ بێ به‌ش مه‌که. گاڵته و گه‌پ، مه‌ته‌ڵ و ڕووداوی سه‌ير سه‌يری ده‌گمه‌ن له وڵاته‌که‌تدا به ڕێگای نامه‌ی گوێ‌گران ڕایـبگهيهنه. له پـێشبرکێی مه‌ته‌ڵ دا، خهڵاتيش بۆ براوه‌ی يه‌که‌م و دووه‌م و سێيه‌م هه‌يه. به فاکس، به ئيمه‌یڵ و به نامه په‌يوه‌ندی به به‌رنامه‌که بكه، يان ده‌نگی خۆت له‌سه‌ر ته‌له‌فون تۆمار بکه. هه‌روه‌ها له‌م به‌رنامه‌یه‌دا گوێ له گۆرانی ڕه‌سه‌ن و نوێی كوردی بگره، ده‌توانیت داواكاری خۆت ئاڕاسته‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه بكه‌یت.
حه‌یده‌ر كه‌ریم - 4859-203-202-1 / hary@voanews.com
فهخریـیه دۆسكی - 4854-202-202-1 / fjawhary@voanews.com
ئه‌ستێره گهشهكان
به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته به خه‌ونه جوانه‌كانی منداڵانی به‌هره‌مه‌ند و هه‌وڵه‌كانی باوان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی خوێن شیرین و چاوگه‌ش. ئه‌گه‌ر هه‌ر منداڵێك له‌م به‌رنامه ڕازاوهیهدا به‌شداری بكات، ئه‌وا له لایه‌ن به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكاوه خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت. ڕۆژانی پـێنجشه‌ممه له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 12:00 تا 1:00 ی به‌یانی به كاتی واشنتن له لایه‌ن هێرۆ زه‌نگه‌نه‌وه پـێشكهش ده‌كرێت.
هێرۆ زه‌نگه‌نه - 4864-203-202-1 / hnrahim@voanews.com
هه‌ینی:
ئه‌ستێره گهشهكان
له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 12:00 ی شه‌و به كاتی واشنتن، به‌رنامه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه دووباره ده‌كرێته‌وه.
هه‌له‌و واشنتن
ڕۆژانی هه‌ینی له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 12:00 تا 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی واشنتن ڕاسته‌وخۆ له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكاوه په‌خش ده‌كرێت. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا، هه‌ر جاره و گفتوگۆ و باس له‌سه‌ر ڕووداوێكی ناوچه‌كه به گشتی و عێراق به تایبه‌تی ده‌كرێت و هه‌روه‌ها گفتوگۆی تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به بواره‌كانی هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕووناكبیری و هتد. له هه‌ر ئهڵقهیهكیشدا، گوێگر ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پـرسیار و بۆچوونه‌كانی ئاڕاسته‌ی میوانانی به‌رنامه بكات.
پانۆراما
ڕۆژانی هه‌ینی له میانه‌ی به‌رنامه‌کانی کاتژمێر 8:00 تا 10:00ی به‌یانی به کاتی واشنتن له لایه‌ن به‌ڵێن ساڵحه‌وه پـێشکه‌ش ده‌کرێت. له هه‌ر ئهڵقهیهکیشدا، میوانداری به‌رنامه له ڕوانگه و بۆچوونه‌کانی ژماره‌یه‌ک له که‌سانی شاره‌زا و پـسـپـۆرهوه پـێداچوونه به ڕووداوه‌کانی هه‌فته‌دا ده‌کات.
به‌ڵێن ساڵح - 4857-203-202-1 / bsaleh@voanews.com
بابه‌ته ڕۆژانهیییهكان:
ڕۆژانه سه‌ره‌تای هه‌ر سێ به‌رنامه‌كانی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، به بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین هه‌واڵه‌كانی ڕۆژ و هه‌واڵی وه‌رزشی ده‌ست پـێدهكات. پاشان گه‌شتی ڕاپۆرتی په‌یامنێران و موزیكی كوردی و ئه‌مه‌ریكی.
ڕۆژانه‌ش له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 8:00 تا 10:00ی به‌یانی و 12:00 تا 1:00 ی به‌یانی، گه‌لێك بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ پێشكه‌ش ده‌كرێت. له‌وانه، هونه‌ری، زانیاری و ته‌ندروستی، ئابووری و هه‌روه‌ها سه‌رگوتار كه تێڕوانینی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ بابه‌ت و مه‌سه‌له‌كانی جیهان ده‌خاته ڕوو.
له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 8:00 تا 10:00 ی به‌یانیشدا، ڕۆژانه گه‌شتێك به نێو ڕۆژنامه ئهمه‌ریكایی‌یهكاندا ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 12:00 تا 1:00 ی شه‌و به كاتی واشـنتن گه‌شتێك به نێو ڕۆژنامه عه‌ره‌بی و جیهانیـیه‌كاندا ده‌كرێت.
له به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 8:00 بۆ 10:00 ی به‌یانی گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كرێت كه بریتیه له بیروباوه‌ڕی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له نیوه‌ی دووه‌می به‌رنامه‌كانی كاتژمێر 12:00 تا 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی هه‌موو ڕۆژێكیش، ماوه‌یه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ستی كوردی ته‌رخان ده‌كرێت.