ڕۆژی سێشه‌ممه جێـگری سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریكا جۆ بایدن سه‌ردانی شـاری كه‌ركوكی كرد و له‌وێ هانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمانی ئه‌و شـاره ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته‌ی دا به شـێوه‌یه‌كی ئاشـتیـیانه كێشـه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
|
پارێزگاری كه‌ركوك عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا |
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا كرد كه یه‌كێـك له‌و كاربهدهسـتانهی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بایدندا كۆبوونه‌ته‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ده‌ڵێت جۆ بایدن ئاماژه‌ی كردووه به‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا باراك ئۆباما سه‌ردانی شـاره‌كه‌ی كردووه، تا له نزیكه‌وه گوێبیستی پـێـكهاته‌كانی ئه‌و شـاره ببێت. ده‌شڵێت به‌ڕێز بایدن گوتوویه‌تی كه‌ركوك یه‌كێـكه له كلیله‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌موو عێراقه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:11 خوله‌كه.