|
سه‌رۆکی بانکی مه‌رکه‌زی ئه‌مریکا بێن بێرنه‌نکی، له‌نده‌ن، سێشه‌ممه 13 ی یه‌کی 2009 |
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ئابووری ئه‌مریکا ده‌ڵێت نزیـکه‌ی 800 ملیار دۆلار کۆمه‌ک بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری به ته‌نیا به‌س نیـیه بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ و به‌رده‌وام بێته‌وه سه‌رخۆ.
سه‌رۆکی بانکی مه‌رکه‌زی ئه‌مریکا بێن بێرنه‌نکی سێشه‌ممه له له‌نده‌ن گوتی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریکا باراک ئۆباما پـێشـنیازکراوه ده‌بێت هێزێـکی به‌رچاو بداته ئابووری وڵات، به‌ڵام هۆشـداری دا که حکومه‌ت ده‌بێت هه‌نگاوی خورت و به‌هێزتریش بنێت بۆ ڕیفۆرمی سـیسـتمی دراوی وڵات.
بێرنه‌نکی گوتیشی کاتی ئێسـتا و هه‌روه‌ها هێزی هاتنه سه‌رخۆی ئابووری جیهان هێشـتا به ڕاده‌یه‌کی زۆر نادیارن، وه گوتی قه‌یرانی دراوی نیشـانیان داوه که جیهان زۆر به یه‌کتر په‌یوه‌سته و وڵاتیش ناتوانێت به ته‌نیا ڕێبازی ئابووری و دراوی بۆخۆ دابڕێژێت.