وته‌بێژی دادی ئێرانی ده‌ڵێت دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه له هه‌فته‌ی داهاتوودا چاو به دۆسـیـیه‌ی |
ڕوکسـانا سـابیری |
ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی ڕوکسـانا سـابیری ده‌خشـێـنێت.
وته‌بێژ عه‌لی ڕزا جه‌مشـیدی له ئه‌مڕۆ سـێشـه‌مه‌دا گوتی شـاره‌زایان له ڕێـکخراوی پارێزه‌ران و وه‌زاره‌تی زانیاری و هه‌روه‌ها نووسـینگه‌ی دادوه‌ری گشـتی بانگهێشتی پـیاداچوونه‌وه‌که به دۆسێی سـابیریدا کراون.
جێی باسه ڕۆژنامه‌وانه‌که له مانگی ڕابردوو به 8 سـاڵ زیندانی به تۆمه‌تی سـیخوڕێتی حوکم‌درا.
باوکی سـابیری ده‌ڵێت کچه‌که‌ی وه‌ک ناڕه‌زایـیه‌ک له‌سه‌ر به‌ندکردنی نزیکه‌ی دوو هه‌فته مانی له خورادن گرتووه.
دادگای ئێران نکوڵی ده‌که‌ن له‌وه‌ی مانی له خورادن گرتبێت و ده‌شـڵێن له ڕه‌وشێـکی ته‌ندروسـتی چاک‌دایه.
ئێران کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤی به ده‌سـتێوه‌ردان له دۆسـیـیه‌که‌ی سـابیری تاوانبار کردووه.
حه‌سه‌ن قه‌شـقه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند دادگای ئێران سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌و ده‌سـتێوه‌ردانه‌ی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ پـێوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تیدا ناگونجێت.