|
عه‌لی ئه‌لده‌باغ |
حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و دوا مۆڵه‌ته‌ی که تاکۆ 30 ی مانگی شه‌شه بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له شـار و شـارۆچکه‌کانی وڵاته‌که‌یدا دانراوه ناکرێت درێژ بکرێته‌وه.
گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ئه‌لده‌باغ ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی وابه‌سـته‌ی ئه‌و واده‌یه‌یه که بۆ کشـانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه دانراون به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه ئاسـایشـیـیهی که له نێوان وڵاته‌که‌ی و ئه‌مریکادا هه‌یه.
شـایانی ئاماژه پـێـکردنه پاش ئه‌وه‌ی به‌م دوایـیانه‌دا توندوتیژیـیه‌کانی جارێـکی دیکه له عێراق زیادی کرده‌وه پرسـیارێـک هاته ئاراوه ئه‌ویش ئایا هێزه‌کانی عێراق ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه کۆنتڕۆڵی ئاسایشی وڵاته‌که‌یان بگرنه ده‌ست یان نا. فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن ڕه‌نگه پـێویست بکات هێزه‌کانیان له شـاری موسڵ له پاش کۆتایی مانگی شه‌شدا بهێڵنه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ربێت و حکومه‌تی عێراقی داویان لێـبکات.