وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێران به‌رده‌وامه له بوونی مه‌ترسـیـیه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر پایده‌ری و ئارامی درێژخایه‌ن له عێراق.
په‌نتاگۆن له ڕاپـۆرتێـکدا ئه‌مڕۆ بۆ کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان وتی کرداره‌کانی ئێران ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و به‌رهه‌ڵـستی ئێرانه له بهرهوپـێشـهوهچوونهکان بۆ عێراقێـکی ئاسایش و پایدار.
ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت ئێران به‌رده‌وامه له میوانداریـکردن، ڕاهێنان، چهکـکردن و یارمه‌تیدانی دارایی ڕاسـته‌وخۆ بۆ گرووپه‌کانی میلیشـیا که ده‌یانه‌وێت عێراق نائارام بکه‌ن. ئێران نکۆڵی له ڕاپـۆرته‌کانی پـێشـووتری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی کردووه.
ڕاپـۆرتی په‌نتاگۆن هه‌روه‌ها تاوانباری ئێران ده‌کات له‌سه‌ر ڕێ لادانی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق که داوای کێشـانهوهی هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات تا کۆتایی سـاڵی 2011.