|
جۆ بایدن |
جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵبژێردراوی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له عه‌ره‌ب و كورد و توركمانه‌كان كردووه تا كێشه‌كانیان له شـاری كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت به شـێوه‌یه‌كی ئاشـتیخوازانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه بایدن له میانه‌ی سهردانێـكیدا بۆ ئه‌م شـاره‌ی باكوری عێراق ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی دا كه هه‌ر له‌وێش له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی خۆجێی كۆبۆوه و گوێی له پـێشـنیازهكانیان گرت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزكاریـیه نهژادیـیهكان، وه گوتوشێتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی به كه‌ركوكه‌وه به‌ندن بۆ حكومه‌تی ئه‌مریكا گرنگه.
كه‌ركوك ناوجه‌رگه‌ی قه‌یرانێـكی سیاسیـیه كه كورده‌كان داوا ده‌كه‌ن بخرێته‌وه سه‌ر ناوچه خودموختارهكهیان و عه‌ره‌به‌كان ده‌یانه‌وێت له ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی نێوه‌ندیدا بێت و نوێنه‌رانی توركمانه‌كانیش پـێشـنیاز ده‌كه‌ن كه‌ركوك هه‌رێمێـكی سه‌ربه‌خۆبێت.