بان کی موونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئێجگار دڵنیگهرانه به بۆمبـبارانکردنی ئیسرائیل بۆ باڵه‌خانه‌یه‌کی سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شـاری غه‌ززه، له کاتێـکدا هێزه‌کانی |
دوکه‌ڵ و ته‌پوتۆز له ئاکامی بۆردمانکردنێـکی ئیسرائیل له ناوچه‌یه‌کی غه‌ززه به‌رز ده‌بێته‌وه، پـێـنجشه‌ممه 15 ی یه‌کی 2009 |
ئیسرائیلی بۆ یه‌که‌مین جار له‌وه‌ته‌ی هێرشـکردنیان بۆ سه‌ر حه‌ماس ده‌سـتیپـێـکردووه به‌ره‌و قوڵایی ناوچه جێنشـیـنهکان نزیـکدهبنهوه.
به‌ڕێز بان له ته‌ل ئه‌بیبه به مه‌به‌ستی گه‌یشتنه به ئاگربه‌سـتێـک، ده‌ڵێت ئێهود باراکی وه‌زیری به‌رگری پـێی‌گوتووه که بۆمبـبارانکردنهکهی که 3 که‌سی تێدا برینداربووه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بووه.
جێی وتنه هه‌ردوو ئیسرائیل و میلیشـاکانی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی داواکاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ پـشـتگوێ خسـتبوو.
هاوکات ئامۆس گیلادی به‌پـرسی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل له قاهیره‌یه بۆ وتووێـژ له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌کی ئاگربه‌ست به سهرپهرشـتیکردنی میسر. نوێنه‌رانی حه‌ماس که له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ ناوبژیوانکهرانی میسردا کۆبووبوونه‌وه له قاهیره ده‌ڵێن ئه‌وان ته‌نانه‌ت نه‌خشه‌ی به‌رفراوانتر ڕه‌تناکه‌نه‌وه هه‌رچه‌ندێـکه باسـیان له قبۆڵـکردنیشی نه‌کردووه.
بان کی موونی سـکرتێری گشـتیش له ئه‌مڕۆدا و له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئیسرائیل گوتی ژماره‌ی گیان لهدهسـتانهکه له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه له غه‌ززه قبوڵ ناکرێت.
جێی باسه وا ڕاپـۆرت کراوه زیا له هه‌زار فه‌له‌سـتینی گیانیان له‌ده‌سـتدابێت که 300 منداڵیان له نێواندایه و هه‌روه‌ها 13 ئیسرائیلیش تا ئێسـتا کوژرابن.