پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت بۆمبێـکی لاڕێـگا له ئه‌مڕۆدا له بن کاروانی عه‌بد ذیابی وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆشـبه‌ختانه بێ زیان ڕزگاری بووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له ناو جه‌رگه‌ی به‌غدا ڕوویدا و به لایه‌نی که‌مه‌وه 2 مه‌ده‌نی له‌و هێرشه‌دا برینداربوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆش له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی تری لاڕێـگا له ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی عێراقی گیانی له‌ده‌سـتداوه.
جێی وتنه توندوتیژی له‌م دوایـیه‌دا له عێراق به شـێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌مبۆته‌وه، هه‌رچه‌ندێـکه ته‌قینه‌وه‌کانی بۆمبی لاڕێـگا هێشـتا ڕۆژانه ڕووده‌دات که به مه‌به‌سـتی سه‌ربازان و پـۆلیس و کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت دائه‌نرێن.