Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

15 مانگی یه‌کی 2009 

ئه‌مڕۆ له‌ VOA:

هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
چه‌ند بۆمبێـکی ئیسرائیل به‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ غه‌ززه‌ ده‌که‌وێت

15/01/2009

بان کی موونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئێجگار دڵنیگه‌رانه‌ به‌ بۆمبـبارانکردنی ئیسرائیل بۆ باڵه‌خانه‌یه‌کی سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ شـاری غه‌ززه‌، له‌ کاتێـکدا هێزه‌کانی
A cloud of smoke billows from the Gaza Strip following an Israeli strikes as seen from the Israel-Gaza border, 15 Jan 2009

دوکه‌ڵ و ته‌پ‌وتۆز له‌ ئاکامی بۆردمانکردنێـکی ئیسرائیل له‌ ناوچه‌یه‌کی غه‌ززه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌، پـێـنجشه‌ممه‌ 15 ی یه‌کی 2009

ئیسرائیلی بۆ یه‌که‌مین جار له‌وه‌ته‌ی هێرشـکردنیان بۆ سه‌ر حه‌ماس ده‌سـتیپـێـکردووه‌ به‌ره‌و قوڵایی ناوچه‌ جێ‌نشـیـنه‌کان نزیـک‌ده‌بنه‌وه‌.

به‌ڕێز بان له‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتنه‌ به‌ ئاگربه‌سـتێـک، ده‌ڵێت ئێهود باراکی وه‌زیری به‌رگری پـێی‌گوتووه‌ که‌ بۆمبـبارانکردنه‌که‌ی که‌ 3 که‌سی تێدا برینداربووه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ بووه‌.

جێی وتنه‌ هه‌ردوو ئیسرائیل و میلیشـاکانی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی داواکاری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیان بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ پـشـتگوێ خسـتبوو.

هاوکات ئامۆس گیلادی به‌پـرسی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل له‌ قاهیره‌یه‌ بۆ وتووێـژ له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌کی ئاگربه‌ست به‌ سه‌رپه‌رشـتی‌کردنی میسر. نوێنه‌رانی حه‌ماس که‌ له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ ناوبژیوانکه‌رانی میسردا کۆبووبوونه‌وه‌ له‌ قاهیره‌ ده‌ڵێن ئه‌وان ته‌نانه‌ت نه‌خشه‌ی به‌رفراوانتر ڕه‌ت‌ناکه‌نه‌وه‌ هه‌رچه‌ندێـکه‌ باسـیان له‌ قبۆڵـکردنیشی نه‌کردووه‌.

بان کی موونی سـکرتێری گشـتیش له‌ ئه‌مڕۆدا و له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئیسرائیل گوتی ژماره‌ی گیان له‌ده‌سـتانه‌که‌ له‌ ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ غه‌ززه‌ قبوڵ ناکرێت.

جێی باسه‌ وا ڕاپـۆرت کراوه‌ زیا له‌ هه‌زار فه‌له‌سـتینی گیانیان له‌ده‌سـتدابێت که‌ 300 منداڵیان له‌ نێواندایه‌ و هه‌روه‌ها 13 ئیسرائیلیش تا ئێسـتا کوژرابن.

 


Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
دابگره  (MP3)
Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
گوێبگره (MP3)
Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
دابگره  (Real)
Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
گوێبگره  (Real)
E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ

  هه‌واڵی زیاتر
خوێندن له‌ زانکۆکانی ئه‌مریکا – به‌شی دووه‌م  Audio Clip Available
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا
دکتۆر ده‌یڤد فیلیپـس ده‌رباره‌ی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی باراک ئۆباما ده‌دوێت  Audio Clip Available
پاکستان 124 که‌س که‌ گومان ده‌کرێت ده‌سـتیان له‌ هێرشه‌کانی مۆمبایدا هه‌بووبێت ده‌سـتگیرده‌کات  Audio Clip Available
وه‌زیرێـکی عێراقی له‌ بۆمبێـکی لاڕێـگا ڕزگاری ده‌بێت  Audio Clip Available
ژه‌نه‌ڕاڵێـکی ئه‌فغانی له‌ کوتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیـکۆپـته‌رێـکدا گیانی له‌ده‌ستده‌دات  Audio Clip Available
دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی باس له‌ ڕۆژی ده‌سـتبه‌کاربوونی باراک ئۆباما ده‌کات  Audio Clip Available
ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت خاته‌می له‌ ژێر فشـاری لایه‌نگرانێتی تا خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کاندید بکات  Audio Clip Available
بان کی موون له‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ستێـک له‌ غه‌ززه‌ به‌رده‌وامه‌  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێران مه‌ترسـیـیه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ئارامی عێراق  Audio Clip Available
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ده‌ڵێت بایدن گوتوویه‌تی كه‌ركوك یه‌كێكه‌ له‌ كلیله‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراقه‌  Audio Clip Available
جۆ بایدن ده‌ڵێت پـێویسته‌ ڕكابه‌ره‌‌ سیاسیـیه‌كان مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكه‌ن  Audio Clip Available
ڕێـكخراوی خانه‌ی ئازادی ده‌ڵێت ئازادیـیه‌ مه‌ده‌نیـیه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌مبۆته‌وه‌  Audio Clip Available