Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم
بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
كاتێـك سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، نوری ئه‌لمالكی كوژرانی ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی ڕاگه‌یاند خه‌ڵـك له به‌شه جۆربه‌جۆره‌كانی به‌غدا و شـوێنی تر خۆشـحاڵی خۆیان ده‌ربڕی.ئه‌لزه‌رقاوی ڕێـكخه‌ری كوشــتنه‌كانی تایفی و تیرۆر له عێراقدا بوو. گومان له تۆڕه‌كه‌ی ده‌كرێ كه بووبێـته هۆی مه‌رگی هه‌زاران مه‌ده‌نی له عێراق و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ناوبراو هه‌ڵمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبكراو، تیرۆر و هێرشه‌كانی خۆكوژی ڕێبه‌ری كرد كه بوو به‌هۆی كوژرانی هه‌زاران عێراقی بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ی په‌ره به شه‌ڕی تایفه‌یی له نێوخۆی عێراقدا بدات.سه‌رۆك وه‌زیر مالكی ده‌ڵێت "عێراق به زوویی ده‌گاته خـاڵێـكی وه‌رچه‌رخان له شه‌ڕ به دژی تیرۆریسـتان." جواد ئه‌لبۆلانی، وه‌زیری نوێی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت، "كوژرانی زه‌رقاوی سه‌ره‌تایه‌كی نوێـیه بۆ ئاسایشی عێراق و دامه‌زراندنی ئاشـتی له نێوان پـێـكهاته جۆربه‌جۆره‌كانی عێراقه." ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولقادر ئه‌لمه‌فره‌جی، وه‌زیری نوێی به‌رگری عێراق ده‌ڵێت،" ئێمه ده‌بێت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی فره نه‌ته‌وه‌یی یه‌ك تیم بین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به دژی تیرۆریزم به‌ده‌ست بهێنین."گوته‌بێژی كۆشـكی سـپی تۆنی سـنۆ ده‌ڵێت" ڕێبه‌رانی تیرۆریست په‌یامێـكیان پـێ گه‌یـشـتووه كه بریـتیـیه له‌وه‌ی ناتوانن خۆتان حه‌شـار بده‌ن."تۆنی سـنۆ ده‌ڵێت " هه‌وڵێـكی هاوبه‌ش بووه كه به دوای تیرۆریـستـاندا بگه‌ڕێن. وه ڕه‌نـگه یه‌كێـك له مه‌سه‌له‌ی هه‌ره گرنـگ ئه‌وه‌یه بزانین كه خه‌ڵـكی عێراق ئـێـسـتا هاوكاری ده‌كه‌ن. ئه‌وان زانیاری نهێنی دابین ده‌كه‌ن."به‌ڕێز سـنۆ ده‌ڵێت " له عێراق گرفتی جدی له باری ئاسایشـه‌وه له پـێـشدان." وه ده‌ڵێت:" ئێمه ده‌زانین ڕێـبه‌رێـكی تیرۆرمان كوشـتووه، به‌ڵام هه‌روه‌ها ئێمه ده‌زانین كه گه‌لێ كه‌سی تر هه‌ن پـێـشـی دیموكراسی ده‌گرن نه‌هێـڵن ڕیشه دابكوتێت. مه‌رگی زه‌رقاوی به شه‌وێـك هه‌لومه‌رجه‌كه ناگۆڕێت، به‌ڵام له درێژ خایه‌ندا سه‌رئه‌نجامی به‌دوادا دێت چـونكه په‌یام بۆ تیرۆریسـتان، وه په‌یام بۆ خه‌ڵـكی عێراقیش ده‌نێرێت كه ده‌توانن ڕۆڵ بـگێڕن."سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت، " زه‌رقاوی مردووه، به‌ڵام ئه‌ركی پـێویست و به گرفت له عێراقدا درێژه‌ی ده‌بێت. ئێمه ده‌كرێت چاوه‌ڕوانبین تیرۆریـستـان و یاخیبوان به‌بێ زه‌رقاوی كردار به‌ڕێوه‌به‌رن. ده‌كرێت ئێمه چاوه‌ڕوانی درێژه‌كێـشـانی ئاژاوه‌ی تایفه‌یی بین. به‌ڕێز بوش ده‌شـڵێت " به‌و حاڵه‌ش ئایدیۆلۆجی تیرۆر یه‌كێـك له هه‌ره ڕێبه‌رانی به‌رچاو و هێرشـبه‌ری له ده‌سـتداوه."ئـه‌م گوتاره بـیـروڕای حـكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتـووه‌كـانی ئه‌مــریـكــایـه.