Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

14 مانگی یه‌کی 2009 

ئه‌مڕۆ له‌ VOA:

هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
بان کی موون له‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ستێـک له‌ غه‌ززه‌ به‌رده‌وامه‌

14/01/2009

سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون داواکه‌ی بۆ ئاگربه‌سـتی ده‌م‌وده‌ست و درێژخایاند دووپات کرده‌وه‌ له‌ نێوان ئیسـرائیل و چه‌کداره‌کانی حه‌ماس له‌ که‌رتی غه‌ززه‌.

Egyptian President Hosni Mubarak, right, meets with UN Secretary-General Ban Ki-moon in Cairo, Egypt, 14 Jan 2009

سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک له‌ قاهیره‌ کۆده‌بێته‌وه‌، چوارشه‌ممه‌ 14 ی یه‌کی 2009

به‌ڕێز بان داواکه‌ی له‌ کۆنفرانسـێـکی هه‌واڵی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ قاهیره‌ دووباره‌ کرده‌وه‌، دوای گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی میسـر حوسـنی موباره‌ک.

سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ میسـره‌ له‌ سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌ ئامانجی کۆتایی‌هێنانی شه‌ڕه‌ له‌ غه‌ززه‌. میسر له‌ پـێشه‌نگی ئه‌وانه‌‌ بووه‌ که‌ هه‌وڵی گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌سـتێـکی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌یان داوه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز بان گفتوگۆ له‌ هه‌ریه‌ک له‌ ئیسرائیل و که‌ناری ڕۆژئاوا و ئوردن و تورکیا و سوریا و لوبنان و کوه‌یت ده‌کات، به‌ڵام سه‌ردانی غه‌ززه‌ ناکات و له‌گه‌ڵ حه‌ماسیش کۆنابێته‌وه‌.

کاربه‌ده‌سـتانی حه‌ماس ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ قاهیره‌ ده‌سـتیان به‌ گفتوگۆکرد، هاوکات سه‌رچاوه‌ ئیسرائیلیـیه‌کان ده‌ڵێن کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل به‌ ناوی ئامۆس گیلاد ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ناوبژیوانانی میسری کۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌ردوولا داواکه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیان ڕه‌تکردۆته‌وه‌ که‌ داوای ئاگربه‌سـتێـکی ده‌م‌وده‌ست ده‌کات.

 


Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
دابگره  (MP3)
Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
گوێبگره (MP3)
Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
دابگره  (Real)
Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
گوێبگره  (Real)
E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ

  هه‌واڵی زیاتر
دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی باس له‌ ڕۆژی ده‌سـتبه‌کاربوونی باراک ئۆباما ده‌کات  Audio Clip Available
ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت خاته‌می له‌ ژێر فشـاری لایه‌نگرانێتی تا خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کاندید بکات  Audio Clip Available
بان کی موون له‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ستێـک له‌ غه‌ززه‌ به‌رده‌وامه‌  Audio Clip Available
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ده‌ڵێت بایدن گوتوویه‌تی كه‌ركوك یه‌كێكه‌ له‌ كلیله‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراقه‌  Audio Clip Available
جۆ بایدن ده‌ڵێت پـێویسته‌ ڕكابه‌ره‌‌ سیاسیـیه‌كان مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكه‌ن  Audio Clip Available
ڕێـكخراوی خانه‌ی ئازادی ده‌ڵێت ئازادیـیه‌ مه‌ده‌نیـیه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌مبۆته‌وه‌  Audio Clip Available
هێله‌ری كلنتن به‌ڵێن ده‌دات ئه‌گه‌ر بوو به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ " هێزی زیره‌ك" به‌كاربهێنێت  Audio Clip Available
ڕاپـۆرت و گفتوگۆیه‌ک سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌که‌ی جۆ بایدن بۆ که‌رکوک  Audio Clip Available
ئیسرائیل ده‌چێته‌ ناو شـاری غه‌ززه‌وه‌  Audio Clip Available
ڕووسیا گاز بۆ ئه‌وروپا ده‌نێرێته‌وه‌  Audio Clip Available
به‌ مه‌به‌ستی په‌سه‌ندکردنی وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ خانم هێله‌ری کلنتن ئاماده‌ی به‌رده‌م کۆمیته‌یه‌کی سینات ده‌بێت  Audio Clip Available
جۆ بایدن و ڕابه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا وتووێـژده‌که‌ن  Audio Clip Available
سه‌رۆکی بانکی مه‌رکه‌زی ئه‌مریکا ده‌ڵێت 800 ملیار دۆلار بۆ ئابووری به‌س نیـیه‌  Audio Clip Available
دکتۆر جه‌بار قادر ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ هه‌رێمی کوردسـتان ده‌دوێت  Audio Clip Available
دكتۆر مه‌حمود عوسمان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی جۆ بایدن بۆ عێراق ده‌دوێت  Audio Clip Available
سه‌عه‌د خالید باس له‌ ڕاپـۆرتی چوار پارته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌كات  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی ده‌ڵێت هیچ نه‌خشه‌یه‌كی كار بۆ سه‌ردانی مالیكی بۆ كوردسـتان دانه‌نراوه‌  Audio Clip Available
له‌ ئاكامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا 8 كه‌س ده‌كوژرێن  Audio Clip Available
خۆئاماده‌كاری بۆ ڕۆژی سوێندخواردنی باراك ئۆباما له‌ واشنتن ده‌كرێت  Audio Clip Available
دكتۆر فوئاد حسێن سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری توركیا ده‌دوێت  Audio Clip Available
ژاڵه‌ باس له‌ كاره‌ هونه‌ریـیه‌كانی ده‌كات  Audio Clip Available
ئیجلال قه‌وامی ده‌ڵێت حكومه‌تی ئێران پابه‌ندی قانونی ئه‌سـاسی خۆشی نابێت  Audio Clip Available
قادر عه‌زیز ده‌رباره‌ی ڕاپـۆرتی چوار پارته‌كه‌ی كوردسـتان ده‌دوێت  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت لیژنه‌ی جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 له‌ كاره‌كانی خۆی به‌رده‌وامه‌  Audio Clip Available