که‌م نین ئه‌و لایه‌نانه‌ی داکۆکی له مافه‌کانی ژنان ده‌که‌ن و ده‌ڵێن په‌سه‌ندکردنی لیستی داخراو بۆ ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان له به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تاندایه، چونکه ئه‌گه‌ر وانه‌بێت وه‌ک ده‌ڵێن ژنان و ئافره‌تان ناتوانن ده‌نگی پـێویست به‌ده‌ست‌بهێنن تا به ڕێژه‌ی 30% ئه‌ندامێتیـیان له په‌رله‌ماندا هه‌بێت.
لێره‌دا چه‌ند پـرسـیارێـک دێته کایه ئه‌ویش ئایا خانمان له په‌رله‌مانی ئاینده‌دا ده‌توانن چ ڕۆڵێـک بگێڕن تا به‌شـداریـیه‌کی کرده‌یی و ڕاسـته‌قینه‌یان له پـرۆسه‌ی سـیاسی هه‌رێمه‌که‌دا هه‌بێت ؟ یان ده‌توانن چ زه‌مینه‌یه‌ک بڕه‌خسێنن تا هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو ئاسانتر و بابه‌تیـیانه‌تر و تۆکمه‌تر بکه‌ن؟
هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه به‌رنامه‌ی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان کردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
خانم ڕه‌حیم له‌تیف، سه‌رۆکی ڕێـکخراوی ئاسووده.
چیمه سـاڵح، ڕۆژنامه‌وان له هه‌رێمی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 18 خوله‌كه.