سه‌رۆکی ئاژانسی وه‌زی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ده‌ڵێت ئه‌و بڕوا ده‌کات جگه له |
سه‌رۆکی ئاژانسی وه‌زی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی له کۆنفرانسی به‌یژین ده‌دوێت، دووشه‌ممه 20 ی چواری 2009 |
دیالۆگ ڕێـگاچاره‌یه‌کی تر نیـیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناوه‌کی کۆریای باکور.
ئه‌و گوتی وتووێـژی شه‌ش لایه‌نه که بریتیـیه له وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مریکا، کۆریای باکور، چین، کۆریای باشـور، ژاپـۆن و ڕووسـیا میکانیزمی سه‌ره‌کی وتووێـژکردنه. ئه‌و گوتیشی ئاژانسه‌که‌ی ئه‌و ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته له کۆریای باکور کارده‌کات.
به‌م دوایـیانه پـیۆنگ‌یانگ کشـانه‌وه‌ی خۆی له وتووێژی شه‌ش لایه‌نه ڕاگه‌یاند و پـشـکنه‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی نارده‌وه که له وڵاته‌که‌دا بوون بۆ چاودێریـکردنی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی کۆریای باکور.
ئه‌لبه‌رادعی ئه‌م ڕاوه‌سـتانه‌ی ئێسـتای به ئاسـته‌نگێـکی جێـگای داخ له قه‌ڵه‌م داوه، وه له به‌یژین به په‌یامنێرانی گوت به هیوایه ئاگاداربکرێته‌وه. ئه‌و کۆریای باکوری به ناوه کورته‌که‌ی وه‌سفکرد که پـێی ده‌ڵێت DPRK .
پـێـده‌چێت ئێمه ده‌بێت به قۆناغێـکی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا تێپه‌ڕین، به‌ڵام هیوادارم ماوه‌یه‌کی کورت‌خایه‌ن بێت و وتووێژه شه‌ش قۆڵیـیه‌کان سه‌رله‌نوێ ده‌سـتپـێـبکه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها به‌و هیوایه‌ی که پشـکنه‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کۆریای باکور و پشـکنینی نه‌ک هه‌ر ته‌نها نیمچه‌یی ده‌سـتپـێـبکه‌ن به‌ڵـکو پشـکنینی ته‌واو ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌لبه‌ردادعی گوتی گه‌شـبینی ئه‌و به‌رامبه‌ر وتووێـژه‌کان هێواش هێواش ده‌سـتپـێـده‌کاته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌یه که پـێی گوت هه‌لومه‌رجی نوێ ده‌وروبه‌ری چه‌کی ناوه‌کی گرتووه و که دیالۆگ باڵی به‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کاندا کێشـاوه، ئه‌و به تایبه‌تی ئاماژه‌ی به وته‌کانی ئه‌م دوایی‌یانه‌ی سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆکی ڕوسیا دمیتری مێدڤێدێڤ کرد که هه‌ردوو وڵات ئاماده‌ن بۆ تاوتوێـکردنی که‌مکردنه‌وه‌ی عه‌مباری ناوه‌کیـیان.
وته‌یه‌یه‌کی سه‌رۆک ئۆباما که گوتوویه‌تی و ده‌مه‌وێت دووباره‌ی بکه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه به‌ڕێز ئۆباما په‌یوه‌ندی نێوان بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی و چه‌کداماڵینی زۆر به ڕوونی شـیکردۆته‌وه و گوتی ئێمه توانا و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌خلاقیمان نابێت کاتێـک که ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی ڕه‌دووی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی نین بکه‌ون و ئه‌گه‌ر خۆمان هه‌نگاوی پـێویست به‌ره‌و چه‌کداماڵینی ناوه‌کی نه‌نێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ناوه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت گۆڕانکاری له‌م هه‌نگاوانه‌دا کار ده‌کاته سه‌ر هه‌وڵه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناوه‌کی ئێران.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وا ده‌سـتی هاوکاریکردن بۆ ئێران درێژ ده‌کات و من به هاوڕێـیانی ئێرانیم گوتووه ئێوه‌ش هه‌ڵوێسـتی هاوشـێوه‌ی ئه‌مریکا پـیشـان بده‌ن و ده‌سـتی هاوکاری درێژ بکه‌ن.
به‌ڕێز به‌رادعی گوتیشی ئه‌و له ئێسـتادا ده‌رفه‌تی نوێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئێرانیـیه‌کان به‌دی ده‌کات که گوتی بۆی هه‌یه ئه‌مه ڕێـگا خۆش‌بکات بۆ په‌یوه‌ندیـیه‌کی ئاسایی ئێران له‌گه‌ڵ ته‌واوی کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یـیدا.
سه‌رۆکی ئاژانسی وه‌زی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی له په‌راوێزی کۆنفرانسی سێ ڕۆژی له‌سه‌ر ئاسـتی وه‌زیران سه‌باره‌ت به داهاتووی وزه‌ی ناوه‌کی جیهانیدا ئه‌م قسـانه‌ی کرد.