به‌رپـرسـانی ته‌ندروسـتی له مه‌کسـیـک ده‌ڵێن ئه‌و نیشـانانه به‌دی ده‌کرێن، ئه‌وه‌ی که ڤایرۆسی نه‌خۆشی |
دوو پـۆلیس له مه‌کسـیکۆ ستی پایته‌ختی مه‌کسـیک له تاو ئه‌نفلۆنزای به‌راز ده‌مامکیان به‌سـتووه، دووشه‌ممه 27 ی چواری 2009 |
ئه‌نفلۆنزای به‌رازی لێـده‌که‌وێته‌وه وا بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی مه‌کسیک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کاریگه‌ریـیان نیـیه.
له‌و باره‌یه‌وه لێپـرسـراوان ده‌ڵێن له سه‌ره‌تادا حاڵه‌ته به‌رایـیه‌کانی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز به‌شی ناوه‌ڕاستی وڵاتی گرتبۆوه، به‌ڵام وا ئێسـتا سه‌رهه‌ڵـدانی ئه‌و نه‌خۆشـیـیه له سه‌رانسه‌ری مه‌کسـیکدا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
هاوکات نیگه‌رانی ئه‌وه له ئارادایه که شـاره گه‌وره سـنووریـیه‌کان، ئه‌وانه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له دانیشـتووانی له گه‌ڕه‌کی هه‌ژار نیشـیندا ده‌ژین ڕه‌نگه ئه‌و هاوڵاتیـیانه به تایبه‌ت تووشی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه بـبن.
هاوکات به‌رپرسـانی ته‌ندروسـتی له مه‌کسـیک هانی هاوڵاتیـیان ده‌ده‌ن هه‌ر که نیشـانه‌ی توندی ئه‌نفلۆنزا تیایاندا ده‌رکه‌وت به خێرایی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری پـزیشـکی بده‌ن.
هه‌ر به‌هۆی مه‌ترسی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه خوێندنگاکان له سه‌رانسه‌ری مه‌کسـیک هه‌تا شه‌شی مانگی داهاتوو داده‌خرێت و هه‌روه‌ها سـازدانی بۆ ناو کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریـیه‌کانی وه‌ک وه‌رزشی دواده‌خرێن.