میدیای تورکیا ده‌ڵێت زیاتر له 60 که‌س ده‌سـتگیرکراون له میانه‌ی دووهه‌مین هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌دا که له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامدراون به مه‌به‌سـتی ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و که‌سـانه‌ی گوایه په‌یوه‌ندیـیان به سه‌رهه‌ڵـداوانی کورده‌وه هه‌یه.
هێزه‌کانی پـۆلیس خۆیان داوه به‌سه‌ر باره‌گای پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی (ده‌ته‌په) له ئسـته‌نبوڵ و به‌رپـرسه‌که‌یان له‌وێ ده‌سـتگیرکردووه. هه‌روه‌ها له ئه‌نقه‌ره و ئه‌زمیر و باتمانیش که‌سـانی سه‌ر به‌و پارتـیـیه ده‌سـتگیرکراون.
|
دوو کچی کورد به جله‌وبه‌رگی کوردیـیه‌وه ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌گێڕن، 21 ی سێی 2009 |
حکومه‌تی تورکیا ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه هه‌یه. وه‌لێ سـیاسه‌تمه‌داره‌کانیان ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
به‌پـێی ئاژانسی هه‌وڵه‌کانی ئانه‌تۆلیا ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان له میانه‌ی ئه‌و که‌سانه‌دا هه‌ن که ڕۆژی هه‌ینی ده‌سـتگیرکراون.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش پـۆلیس هه‌ر به هه‌مان مه‌به‌ست به لایه‌نی که‌م 40 که‌سی ده‌سـتگیرکرد و دوو جێـگری سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی له نێو گیراوه‌کاندا بوون.
شـایانی باسه پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی توانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانیـیه‌کانی تورکیا سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت و شـکست به پارتی داد و گه‌شـه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا له ناوچه کوردیـیه‌کاندا بهێنێت.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوچه کوردیـیه‌کانی تورکیا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا دۆریان جۆنز له دیاربه‌کره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارانمان جانی دیلان و سه‌ڵاحی پـیرۆتی وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:25 خوله‌كه.