|
خه‌ڵـکی گوندی بلگه قوربانیانی هێرشه‌که به‌خاک ده‌سـپێرن، سێشه‌ممه 5 ی پـێـنجی 2009 |
ڕۆژی دووشه‌ممه له گوندی بلگه‌ی نزیـک شـاری ماردین ژماره‌یه‌ک چه‌کدار که ده‌مامکیان به‌سـتبوو به چه‌کی ئۆتۆماتیکی و نارنجۆک هێرشـیان کردۆته سه‌ر ئاهه‌نگێـکی بوک گواسـتنه‌وه و 44 که‌سـیان کوشـتووه و هه‌روه‌ها 6 که‌سی دیکه‌شـیان بریندارکردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ده‌ڵێن 8 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه که گومان ده‌که‌ن ده‌سـتیان له‌و هێرشه‌دا هه‌بووبێت. ده‌شـڵێن هۆی هێرشه‌که کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
ئه‌رداڵ کوزو سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی لقی ماردین له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت له نێو کوژراوه‌کاندا 7 منداڵ و 16 ژن هه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:42 خوله‌كه.