له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا مه‌سه‌له‌ی ژنان و مافه‌كانیان یه‌كێـك بووه له بابه‌ته هه‌ره گه‌رم‌وگوڕه‌كانی قسه‌كردن له هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقدا و به |
شـۆخان مه‌حمود |
تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردســتانی وڵاته‌كه یاسای فره ژنی مه‌رجداری په‌سه‌ندكرد. به ماناكه‌ی تری فره ژنی له هه‌رێمی كوردسـتاندا قه‌ده‌غه نه‌كرا.
میدیا كوردی چۆن باس له‌م دیاردانه ده‌كات؟ چه‌ندێـك توانیویه‌تی به‌شـداربێت له باشـتركردنی ڕه‌وشی ژناندا، به‌و واتایه‌ی چه‌ندێـك كاریگه‌ری له نێو كۆمه‌ڵـگای كورده‌واریدا هه‌بووه بۆ هێنانه كایه‌ی ڕوانین و تێـگه‌یشـتنی نوێ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له گرنگه كۆمه‌ڵایه‌تیـیه كه ڕه‌هه‌ندی تریش له‌خۆ ده‌گرێت.
بۆ تیشـك‌خستنه سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م جاره‌دا میوانداری ڕۆژنامه‌وان شـۆخان مه‌حمودی كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11:08 خوله‌كه.