ڕێـكخراوی خانه‌ی ئازادی بنكه له واشـنتن ده‌ڵێت له سـاڵی 2008 له چه‌ند شوێنی جیهاندا مافه سـیاسی و ئازادیـیه مه‌ده‌نیـیه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه، به‌وه‌ش ده‌بێت به سێ سـاڵی دوای یه‌ك ئه‌و مافانه كه‌مده‌بنه‌وه.
|
پهولا شرێفهر |
ڕێـكخراوه‌كه له پـیاداچوونی سـاڵانه‌ی خۆیدا كه ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه ده‌شڵێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریكا ئازادی كه‌مبۆته‌وه ، به‌ڵام له چه‌ندین سـاڵی پـێشـووتردا هه‌ندێ به‌ره‌وپـێشـچوون له‌و بواره‌دا به‌ده‌ستهاتبوو.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌به‌ری داكۆكیكاری خانه‌ی ئازادی پهولا شرێفهر كردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:50 خوله‌كه.