ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده
نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك ئه‌یدز، سارز، سیل، ئێبۆلا هه‌ندێكن له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ته‌ندروستی گشتی ده‌بنه‌وه. ئه‌م نه‌خۆشیانه له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوببنه‌وه، به ڕاده‌یه‌كی زیاتر له جاران، زیاتر له كاته‌كانی پێش ئه‌وه‌ی كه ئامڕازی مۆدێرنی گواستنه‌وه و گه‌یاندن په‌یدا ببێت. له‌م دواییه‌شدا، ئه‌ڤیان فلو یاخود ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ په‌یدا بوو كه مه‌ترسیه‌كی زۆری له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ده‌نگی ئه‌مریكا زنجیره ڕاپۆرت و هه‌واڵ له‌م باره‌یه‌وه ئاماده ده‌كات تاوه‌كو هه‌موو لایه‌ک له دوایترین زانیارییه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی نه‌خۆشی ئه‌ڤیان فلو ئاگادار بێت و هه‌موو جۆره هه‌نگاوێكی پێویست بۆ تووش نه‌بوون به‌م نه‌خۆشیه بدرێت، كه به پێی شیكه‌ره‌وان، ڕه‌نگه ڕۆژێك بێت ئه‌م نه‌خۆشیه ببێته ده‌ردێكی كوشنده‌ی بڵاو.
بۆ زانینی دوایترین هه‌واڵه‌کانی تایبه‌ت به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده به زمانی ئینگلیزی و ژماره‌یه‌ک زمانی تری جیهانی، تکایه کلیکی ئه‌م لینه‌که سه‌ره‌کیه‌ی ده‌نگی ئه‌مریکا بکه.
http://www.voanews.com/english/avian_flu.cfm