|
خانم هێله‌ری کلنتن له ده‌می گه‌یشـتنی بۆ کۆنگرس له لایه‌ن ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سینات کرسـتۆفه‌ر دۆد پـێشـوازی لێـده‌کرێت، سێشه‌ممه 13 ی یه‌کی 2009 |
سیناتۆر هێله‌ری كلنتن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌ی داهاتوودا وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مریكا متمانه‌ی درایه ئه‌وا هه‌وڵی دانانی" هێزی زیره‌ك" ده‌دات وه‌ك دیپـلۆماسی بۆ هێنانه‌كایه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتێـكی ناوه‌ڕاستی پارێزراو و ئاشتیخواز.
خانم كلنتن له به‌رده‌م كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یی‌یه‌كانی سیناتی ئه‌مریكادا ئاماده‌بوو وه‌ك به‌شـێـك له پـرۆسه‌ی متمانه پـێدانی تا بـبێته گه‌وره دیپـلۆماتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌یڤد گاڵست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه ڕاپـۆتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و هێرۆ زه‌نگه‌نه به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:50 خوله‌كه.