|
باراک ئۆباما له زانکۆی جۆرج مه‌یسنی ویلایه‌تی ڤێرجینیا سه‌باره‌ت به ئابووری وڵاته‌که‌ی ده‌دوێت، پـێـنجشه‌ممه 8 ی یه‌کی 2009
|
سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵـبژێراو باراک ئۆباما ده‌ڵێت ڕاده‌ی بێـکاری بۆی هه‌یه بچێته سه‌ر و داهاتی بنه‌ماڵان دابه‌زێت و بۆی هه‌یه ئه‌مریکاش وه‌چه‌یه‌کی کارلێـهاتوو جێـگای هیوا له‌ده‌سـت بدات مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی وڵات هه‌نگاوی به‌هێز بۆ بردنه سه‌ری باری ئابووری وڵات هه‌ڵـهێنێته‌وه.
ئه‌و لێـدوانانه به‌شـێـک له هه‌وڵی به‌ڕێز ئۆباما بۆ وه‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانی بۆ کۆمه‌ڵه پـێشـنیاز به مه‌به‌سـتی یارمه‌تیـکردن به باشـکردنه‌وه‌ی باری ئابووری وڵاتن که ئه‌مڕۆ له وتاری خۆیدا پـۆخته‌یان ده‌کات.
ئه‌و پـلانه درێژخایانه‌ی ئه‌م سـاڵانه‌یه چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت هه‌تا 800 ملیار دۆلار هه‌ڵـبگرێت و خه‌جی سه‌ر جاده‌کان، قوتابخانه‌کان، چاودێری ته‌ندروسـتی و هه‌روه‌ها وزه‌ش ده‌گرنه‌وه.
که‌مکردنه‌وه‌ی باج بۆ خاوه‌ن پـیشـه‌یان و ئه‌مریکایـیه‌کانی که‌م داهت و مام ناوه‌ندیش له نێو ئه‌وندا ده‌بن.
جیدیبوونی باری ئابووری ئه‌مڕۆ پـێـیان له‌سه‌ر داگیرا ئه‌ویش له ڕاپـۆرتێـکدا که نیشـان ده‌دات ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی ئه‌مریکی که یارمه‌تی بێـکاری وه‌رده‌گرن له ماوه‌ی 26 سـاڵاندا وێنه‌ی نه‌بووه واته 4 ملیۆن و 600 هه‌زار که‌س تێـده‌په‌ڕێت.