ڕووسیا ده‌سـتیکردۆته‌وه به ڕه‌وانه‌کردنی گازی سـروشـتی بۆ ئه‌وروپا له کاتێـکدا ناکۆکیـیه‌کانی سه‌ر گرێبه‌سـتی وزه‌ی نێوان مۆسـکۆ و کێـیڤ به‌رده‌وامن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا پـیته‌ر فێدنسکی له مۆسـکۆوه ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان شـوان سه‌عید به کوردی ئاماده‌ی‌کردووه.
|
کارمه‌ندێـکی ته‌کنیکی سه‌یری لووله گازه‌کان ده‌کات له ڕووسیا، سێشه‌ممه 13 ی یه‌کی 2009 |
ده‌سـتکردنه‌وه به گه‌یاندنی گاز که ڕۆژی دووشه‌ممه له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیران فلادیمیر پـوتن فه‌رمانی له‌سه‌ر درابوو به‌پـێی نه‌خشه‌ی بۆ کێشـراوی له لایه‌ن نێرده‌ری سه‌ره‌کی کۆمپانیای وزه‌ی گازپـرۆمی سه‌ر به وڵاته‌وه جێبه‌جێ‌کرا.
نێرده‌ر له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی نیشـتیمانی فه‌رمانی ناردنی گازی دا له ڕێی ئۆکرانیاوه به ڕاده‌ی 3 ملیۆن و 120 هه‌زار مه‌تر چوار گۆشه له یه‌ک کاتژمێردا بۆ وڵاتانی هه‌رێمی په‌ڵـکان و تورکیا و مۆڵدۆفیا.
نێرده‌ری هه‌رێمی له نزیک سـنووری ئۆکرانیاوه ڕایگه‌یاند له‌و فه‌رمانه تێـده‌گات و ده‌ست ده‌کات به جێبه‌جێـکردنی.
ده‌رئه‌نجامی بنبڕکردنی گاز وڵاتانی هه‌رێمی په‌ڵـکان زۆرترین زیانیان پـێـگه‌یشـتبوو. له بولگاریا و کرواتیا و بۆسـنیا هیچ پاشه‌که‌وتێـکی گازیان نه‌بوو هه‌ر بۆیه وزه‌ی گه‌رمایان له ماڵ و خوێـندنگا و نه‌خۆشـخانه‌کان بڕیبوو.
پـرۆسه‌که نزیکه‌ی 3 ڕۆژی پـێـده‌چێت هه‌تا که‌وتنه‌وه گه‌ڕی ته‌واوی سـیسـتمه‌که.
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا مۆری خۆی خسـته سه‌ر ڕێـکه‌وتنی چاودێریکردنی گاز له نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا وڵاتی ڕووسیا ڕازی‌بوو ده‌ست بکاته‌وه به ناردنی گاز.
مۆسـکۆ سووره که چاودێران سه‌رپه‌رشـتی تێـپه‌ڕبوونی گاز به خاکی ئۆکرانیا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆکرانیا ئه‌و سـووته‌مه‌نیـیه‌ی بۆ ئه‌وروپا ته‌رخان‌کراوه لێی نه‌به‌ن، به‌ڵام ئۆکرانیا نکۆڵی له‌و تۆمه‌ته‌ی مۆسـکۆ کردووه.