Kurdish
▪
ده‌نگی ئه‌مریكا
ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
گه‌ران
V
OICE OF
A
MERICA
VOA
ماله‌وه
هه‌رێم/بابه‌ت
Kurdi
به‌شداریكردن
زمانێك هه‌ڵبژێره
ده‌رباره‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا
هه‌رێم
ئه‌مه‌ریكا
هه‌رێمه
كوردییه
كان
عیراق
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
ئه‌وروپا
ب
ابهت
سه‌رگوتار
زانستی و
ته‌ندروسی
كه‌لتوری و
هونه‌ری
به‌رنامه
به‌رنامه‌كانی
رادیۆ
هه‌له‌و
واشنتۆن
ده‌ستورنامه‌ی
VOA
شه‌پۆله‌كان
په‌یوه‌ندی
ئۆدیۆ
به‌رنامه‌ی
نیوه‌ڕۆ
خشته‌ی ئۆدیۆ
توند و تیژی له عیراق
13/01/2006
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به هۆی هێرشی یاخیبوان، زیاتر له 180 وڵاتی عیراقی گیانیان له ده‌ستداوه، توند و تیژی‌یه‌كان له پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كی 2005 ده‌ستی پـێـكرد كه تیایدا نزیكه‌ی 11 ملیۆن عیراقی ده‌نگیان‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنی 275 ئه‌ندامی په‌رله‌مان. شان مه‌كۆرمه‌ك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت زۆر ئاشكرایه ئه‌م هێرشانه هه‌وڵێكه بۆ دابه‌شكردنی گه‌لی عیراق. به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامه‌ی جار له دوای جار له لایه‌ن گه‌لی عیراقه‌وه ده‌یبینین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه، ئه‌وان ڕێگا ناده‌ن ئه‌و كه‌سه كه‌مانه‌ی كه ڕقیان له دڵدایه هه‌موو ئه‌و شتانه له ناو به‌رن كه گه‌لی عیراق خه‌ریكی بنیادنانین، گه‌لی عیراق هه‌موو پـێـكه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ بنیادنانی عیراقێـكی باشتر و سه‌ركه‌وتوتر و ئارامتر و ژیانێـكی ئازادتر. له به‌ر ئه‌وه ئه‌مانه‌یه به‌ره‌نگاربوونه‌وه. به‌ڕێز شان مه‌كۆرمه‌ك ده‌ڵێت عیراقی‌یه‌كان به سه‌ر ئه‌م به‌ره‌نگاربوونانه‌وه‌دا زاڵده‌بن. هه‌میشه ئه‌مه‌یان سه‌لماندووه كه ئاماده‌یی به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌و سه‌ختی‌یانه‌ن، له كاتێـكدا پـرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و پـێشـه‌وه ده‌ڕوات و له كاتـێـكدا خه‌ریكی ته‌واوكردنی ژماردنی ده‌نگه‌كانن وه له كاتێـكدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ودایه‌كی سه‌ختی سیاسی بكه‌ن بۆ پـێـكهێنانی هاوپه‌یمانێـتی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێـگره‌كانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن زاڵببن به سه‌ر جیاوازی سیاسی وجموجۆڵه‌كانی نه‌ژادی و تایفی‌یان، به ئومێدی بنیاد نانی ئه‌و هاوبه‌ندی‌یانه و ئه‌نجامدانی كاری درووست بۆ هه‌موو عیراقی‌یه‌كان.
سه‌دره‌دین قوبه‌نچی، پـێـش نوێژی ده‌كات له مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی له نه‌جه‌ف به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاندووه، ئێمه وڵات و ده‌ستور و دامه‌زراوه مه‌ده‌نی‌یه‌كانمان هه‌یه. ئیمام قوبه‌نچی ده‌ڵێت تیرۆریزمان به ته‌نها وامان لێ ده‌كه‌ن زیاتر سوور بین و پابه‌ندی ئه‌م ڕێگایه بین. سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵێت له عیراق هێشتا توند و تیژی ده‌بێت و هه‌ندێ كه‌سان ده‌بن كه هێشتا له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ده‌توانن به ڕێگای توند وتیژی و خراپی كار بكه‌نه سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی سیاسی له عیراق. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی ڕاستترین نیشانه‌یه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌دامی‌یه‌كان و ئه‌لقاعیده. عه‌ره‌به سونی‌یه‌كان كه له پـرۆسه‌ی سیاسی كشا بوونه‌وه جارێـكی تر به‌شداری پـرۆسه‌كه‌یان كرد.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، له كاتێـكدا ئه‌مان ئه‌مه‌یان كرد ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت پـرۆسه‌ی ئازادی ڕابگرن ئه‌وا تا دێت له عیراقدا كه‌م ده‌بن.
ئه‌م راپۆرته ئیمێل بكه
بۆ چاپكردن
نوێترین هه‌واڵ
حه‌ماس پـرۆژه‌یه‌کی ئاگربه‌سـت له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ڕه‌تده‌کاته‌وه
هه‌واڵی زیاتر
ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردسـتانی ئێران
موحه‌ڕه‌م ئه‌ربه‌ی ده‌رباره‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی HRW له‌سه‌ر تورکیا ده‌دوێت
خوێندن له زانکۆکانی ئه‌مریکا – به‌شی دووه‌م
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا
دکتۆر ده‌یڤد فیلیپـس ده‌رباره‌ی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی باراک ئۆباما ده‌دوێت
پاکستان 124 که‌س که گومان ده‌کرێت ده‌سـتیان له هێرشه‌کانی مۆمبایدا هه‌بووبێت ده‌سـتگیرده‌کات
وه‌زیرێـکی عێراقی له بۆمبێـکی لاڕێـگا ڕزگاری ده‌بێت
ژه‌نه‌ڕاڵێـکی ئه‌فغانی له کوتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیـکۆپـته‌رێـکدا گیانی له‌ده‌ستده‌دات
دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی باس له ڕۆژی ده‌سـتبه‌کاربوونی باراک ئۆباما ده‌کات
چه‌ند بۆمبێـکی ئیسرائیل به‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له غه‌ززه ده‌که‌وێت
ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت خاته‌می له ژێر فشـاری لایه‌نگرانێتی تا خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کاندید بکات
بان کی موون له هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ستێـک له غه‌ززه به‌رده‌وامه
ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێران مه‌ترسـیـیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئارامی عێراق
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ده‌ڵێت بایدن گوتوویه‌تی كه‌ركوك یه‌كێكه له كلیله‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراقه
جۆ بایدن ده‌ڵێت پـێویسته ڕكابه‌ره سیاسیـیه‌كان مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكه‌ن
ڕێـكخراوی خانه‌ی ئازادی ده‌ڵێت ئازادیـیه مه‌ده‌نیـیه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌مبۆته‌وه