له‌م مانگه‌دا بیست و پـێنجههمین سـاڵیادی ڕاگه‌یاندنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نه‌هێشـتنی هه‌موو شـێوه‌كانی ڕه‌تـكردنه‌وه‌ی یه‌كدی و جیاوازیـكردن له‌سه‌ر بنچینه‌كانی ئاینی و بیروڕای ئاینیـیه. ئه‌م بهڵـگهنامهیهی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان دانده‌نێت به مافی ئازادی له ڕوانگه‌ی بیركردنه‌وه، ههستڕاگرتن و ئاین. ئه‌مه‌ش بریتیـیه له مافه‌كانی ئازادی به‌جێـگه‌یاندنی مه‌راسـیمی ئاینی، پـێـكهێنانی دامه‌زراوه مرۆڤایهتیـیهكان و بهجێـهێنانی سـرووته ئاینیـیه‌كان و جه‌ژنی خۆیان بكه‌ن و ڕوانیـنی ئاینی بڵاوبكه‌نه‌وه و بـخوێنن به‌بێ هیچ جیاوازیـیه‌ك له‌لایه‌ن ڕێـكخراوهكانهوه یان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه.
جۆن هانفۆرد باڵـیۆزی ئه‌مریكا بۆ ئازادی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاینی ده‌ڵـێت هێشـتاش خه‌بات بۆ ئه‌م مافانه به‌رده‌وامه، "باری ئاگاهیمان له‌سه‌ر ئازادی ئاینی زۆر زۆر پـێویسـته."
ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی سـاڵی 2006 ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سـه‌باره‌ت به ئازادی ئاینی ئه‌مه به ته‌واوه‌تی ڕوون ده‌كاته‌وه. حكومه‌ته تاكڕه‌وه‌كان ڕاده‌ربڕینی ئاینی سه‌ركوت ده‌كه‌ن وه‌ك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسـیـیه‌ك بۆ سه‌ر باڵادهسـتی سـیاسی لێـكی ده‌ده‌نه‌وه. هه‌ندێـكی تر ڕێـگا به ڕادهربڕینێـكی سـنوورداری ئاینی ده‌كات، به‌ڵام زۆر به توندی به‌رپه‌رچی ئه‌ندامه‌كانی ڕێـكخراوه ئاینیـیه‌كان ده‌ده‌ن كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌وه دانی پـێنهنراوه. له هه‌ندێ وڵاتی تریشـدا، كه‌مایه‌تیـیه ئاینیـیه‌كان مافه‌كانیان پـێشـێـل ده‌كرێت یان وه‌ك" مه‌ترسـیـیه‌كی ئاسایشی" ده‌بینرێن یان وه‌ك" ڕێـكخراوێـكی تیرۆریسـتی". یاسا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ناونووسـكردن یان ئه‌وه‌تا بۆ ڕێـگه‌گرتن له په‌سه‌ندكردنی ئاینه‌كان به‌كارهێنراوه، یان ئه‌وه‌تا كردوونی به ڕێـكخراوی نایاسایی. له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ژنان و پـیاوان و منداڵان كه هێشـتاش دووچاری مه‌ینه‌تی ده‌بنه‌وه به‌هۆی بـیروڕای ئاینیـیانهوه.
له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به بۆنه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئازادی ئاینی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه، ڕاپـۆرت نووسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاسـما جیهانگیر گوتی، " به‌ره‌و پـێشـچوونهكان خاوبوون و ناچاریش بووه" خانم جیهانگیر گوتیشی" كۆمهڵـگاكانی بینیـهوه له ئاسـتێـكی به‌رزی په‌روه‌رده‌دا بوون به‌ڵام ڕهفتارهكانیشـیان له ئاسـتێـكی به‌رزی دژایه‌تی كردنی ئازادی ئاینیدا بووه." وه‌كو ده‌ڵێت ئه‌مه به‌رپـرسـێتی حكومه‌ته‌كانه بۆ تۆكمه‌كردنی پـشوودرێژی و ڕێـگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕق و كینه‌ی ئاینی.
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڕێز بۆ بڕوای ئاینی تاكه كه‌سی دائه‌نێن وه‌ك پـشـتیوانیـیهك داده‌نرێن دژی توندڕه‌وی و قه‌یران. ڕاگه‌یاندنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئازادی ڕاگرتنی هه‌ست دان به‌وه‌دا ده‌نێت سه‌ركوتـكردنی ئاینی یان ته‌ن پـێـههڵـچنینی ئاینی زۆر جاران ئینجا ڕاسـتهوخۆبێت یان ناڕاسـته‌وخۆ بۆته مایه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئهندێـشهیهكی زۆریش بۆ مرۆڤایه‌تی. ئینجا بۆیه وه‌ك كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵـێت بۆچی ده‌بێت خه‌ڵـك مافی بڕوای ئاینی و جێبه‌جێـكردنی سرووته ئاینیـیه‌كانی خۆیان نه‌بێت به‌و شـێوه‌یه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت
ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو.