سه‌ربازانی ئیسرائیل و میلیشـیاكانی حه‌ماس ئه‌مڕۆ چوونه سێهه‌مین حه‌وتووی شه‌ڕ و پـێـكدادانیان له كه‌رتی غه‌ززه، له كاتێـكدا هه‌وڵه‌كانی دیپـلۆماتی له |
دوو لاوی فه‌له‌ستینی له گه‌ڕه‌كی ئه‌لزه‌یتوونی شـاری غه‌ززه به لای باڵه‌خانه‌یه‌كدا ده‌ڕۆن كه به هێرشێـكی ئاسـمانی ئیسرائیل وێران بووه، شه‌ممه 10 ی یه‌كی 2009 |
میسر درێژه‌ی هه‌یه و هه‌وڵ ده‌درێت كۆتایی به توندوتیژی بهێنرێت.
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌سـتینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس له قاهیره ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار حوسـنی موباره‌ك سه‌باره‌ت به پـێشـنیازێـكی ته‌قه وه‌سـتاندن وتووێـژیان كرد.
له كۆنفرانسـێـكی په‌یامنێریدا به‌ڕێز عه‌باس په‌سه‌ندكردنی پـێشـنیازه‌كه‌ی به كارێـكی هه‌ره گرنگ زانی كه ده‌ڵێت ته‌نیا شـێوازێـكه بتوانێت كۆتایی به خوێن ڕشـتن بهێنێت.
هه‌م ئیسرائیل و هه‌م حه‌ماس بڕیارێـكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان بۆ ته‌قه وه‌سـتاندنێـكی ده‌ستبه‌جێ په‌سه‌ند نه‌كرد، به‌ڵام حه‌ماس شـانده‌یه‌كی بۆ قاهیره نارد بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پـێشـنیازه‌كه له میسر بدوێت، وه كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلیش زووتری ئه‌م حه‌وتووه سه‌ردانی قاهیره‌یان كرد.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه له غه‌ززه له‌شـكری ئیسرائیل زیاتر له 40 هێرشی ئاسـمانی شه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌برد كه لانی كه‌م 15 شه‌ڕوانی حه‌ماسی كوشتوون. له‌شـكره‌كه گوتی سه‌ربازان له‌گه‌ڵ میلیشـیاكانی فه‌له‌سـتین له غه‌ززه شه‌ڕ و پـێـكدادانیان ده‌سـتپـێـكرد و پـزیشـكانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن هێرشی به‌هۆی تانكی ئیسرائیل لانی كه‌م 8 كه‌سی له باكوری غه‌ززه كوشـتووه. له هه‌مان كاتیشـدا حه‌ماس درێژه‌ی به موشه‌كه‌كای خۆی بۆ كوتانی باشوری ئیسرائیل هه‌روا داوه.