|
نێڵسن ماندێلا (چه‌پ) له ئاهه‌نگی جه‌ژنی له‌دایـكبوونی 90 سـاڵه‌یه‌وه سڵاو له ئاماده‌بووان ده‌كات و له پـشته‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریكایی وڵ سـمث وه‌سـتاوه، له‌نده‌ن، هه‌ینی 27 ی شه‌شی 2008 |
له ئاهه‌نگێـكی بێ وێنه‌دا هونه‌رمه‌ندی هۆڵیود وڵ سـمث له‌گه‌ڵ ده‌سـته‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی ئه‌سـتێره له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان كه ژماره‌یان 46664 كه‌س بوو گۆرانی Happy birthdayیان وت بۆ ڕابه‌ر نێڵـسـن ماندێلا به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی 90 سـاڵیـیه‌وه.
ئاهه‌نگه‌كه له‌سه‌ر شه‌ره‌فی سه‌رۆكی پـێشـووی ئه‌فریكای باشور كرا كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه بۆ ئاشـتی.
ماندێلا له باخچه‌ی Hyde Parkله ناوه‌ڕاسـتی له‌نده‌ن بۆ ئاماده‌بووان دووا و وتی ده‌نگی ئێوه له لایه‌ن ئاوه‌وه گه‌یشته لای ئێمه و هانده‌رمان بوو له ناو زینداندا. ئه‌مشه‌و ئه‌توانین به سه‌ربه‌رزی له به‌رده‌متاندا بوه‌سـتین. وتیشی هه‌ست به شـانازی ئه‌كه‌ین به گه‌ڕانه‌وه بۆ له‌نده‌ن بۆ ئه‌م بۆنه مه‌زنه.
جێی وتنه 20 سـاڵ له‌مه‌وپـێش له له‌نده‌ن ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی 70 سـاڵه كرا بۆ ماندێلا. وا بڕیاره داهاتی ئاهه‌نگه‌كه بدرێت به ڕێـكخراوی 46664 كه ڕێـكخراوێـكی خێرخوازه له لایه‌ن ماندێلاوه دروسـتكراوه له سـاڵی 2003 دا بۆ هوشـیاركردنه‌وه دژی نه‌خۆشی ئه‌یدز له ئه‌فریكا.
ژماره‌ی ناوی ڕێـكخراوه‌كه ژماره‌ی زیندانی ماندێلایه كه 18 سـاڵی تیا به‌سه‌ربرد له دورگه‌ی ڕۆبن به‌رامبه‌ر كه‌ناری كیپ تاون له ئه‌فریكا باشور.