ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی ئیسرائیل و حه‌ماس به‌رده‌وامبوون له شه‌ڕیان سه‌ره‌ڕای بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که داوای ئاگربه‌سـتی ده‌موده‌ست ده‌کات.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتن ئاوڕێـکی ورد ده‌ده‌ینه‌وه له شـیانی چاره‌سه‌رێـکی تێروته‌سه‌ل بۆ کێشـه‌ی ده‌یان سـاڵه‌ی ئیسرائیل و فهلهسـتینـیـیهکان، به تایبه‌تی له پاش شه‌ڕی ئێسـتای ئیسرائیل و حه‌ماس.
ئایا بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڕاســته‌قینه دێته به‌رچاو؟
چاوه‌ڕێی ئه‌وه له لایه‌نه‌کان بکرێت به ڕێـگای گفتوگۆ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری کێشـه‌کان بده‌ن تا توندوتیژی؟
ڕۆڵی وڵاتانی هه‌رێم هی عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها ڕۆڵی ئێران له‌و هاوکێشـهیه؟
کۆسـپهکانی به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی داهاتووی سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریکا باراک ئۆباما و هه‌روه‌ها چاوهڕێـیهکانی که له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئه‌مریکا له ههڵـسوکهوت له‌گه‌ڵ کێشـه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کرێت.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌یان کردووه:
سـتران عه‌بدوڵڵا، به‌رپـرسی ده‌زگای خه‌ندان بۆ چاپ و په‌خش.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌تی ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 46 خوله‌که.