گروپـێـکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی به به‌کارهێنانی یاساکانی ئاسایشی و هه‌روه‌ها دیکه بۆ سه‌رکوتـکردنی ئۆپـۆزیسـیۆنی ئاشـتیخوازانه له ناوچه کوردنشـینه‌کانی ئێران‌دا تۆمه‌تبارده‌کات.
له‌و باره‌یه‌وه گروپی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه که ئه‌و به‌ڵـگه‌نامانه ده‌خاته ڕوو که حکومه‌تی ئێرانی چۆن کورده‌کانی ئێران ده‌سـتگیرده‌کات و دادگایی‌یان ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت کورده‌کان هه‌وڵی پـیاده‌کردنی مافی ئازادی‌ده‌ربڕین ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌که‌ی ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ڕۆژنامه‌کان ئه‌وانه‌ی به زمانی فارس و کوردی چاپ ده‌کرێن ئه‌و ڕۆژنامانه‌یان داخسـتووه و هه‌روه‌ها سـزای خاوه‌ن ڕۆژنامه و نووسـه‌ران و ڕۆژنامه‌وانانه‌یان داوه ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له حکومه‌تی ئێرانی ده‌گرن.
هاوکات ڕاپـۆرته‌که ده‌شڵێت له‌و ده‌مه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له سـاڵی 2005 وه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی گرتۆته‌ده‌ست له‌و کاته‌وه به‌کارهێنانی یاساکانی ئێرانی بۆ سه‌رکوتـکردنی مافه بنچینه‌یی‌یه‌کانیان به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو چڕبۆته‌وه.