|
دوو ڕێبوار سه‌یری به‌های سه‌همه‌كان ده‌كه‌ن له په‌نجه‌ره‌ی بازاڕێـكی دراو له تۆكیۆ، دووشه‌ممه 15 ی دوازده‌ی 2008 |
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆكی سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی دۆمێنیكۆ سـتراوس كاهان هۆشـداری دا كه بۆی هه‌یه نائارامی كۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌لێـك شـوێنان له جیهان سه‌رهه‌ڵـبدات مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتان هه‌نگاوی به‌هێزتر بۆ گه‌شه‌پـێدانی باری ئابووری جیهانی هه‌ڵـبێنـنه‌وه.
له كۆنفرانسـێـك له وڵاتی ئیسـپانیا ناوبراو گوتی جیهان ڕه‌نگه تووشی نوشـوسـتی ئابووری بێت كه ئه‌ویش بۆی هه‌یه درێژه بكێشـێت ئه‌گه‌ربێت و هه‌نگاوی به‌هێز هه‌ڵـنه‌گرترێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری سـندوقی دراوی جیهانی گوتی ته‌نانه‌ت چینیش كه ئابووریـیه‌كه‌ی به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌چێت له نوشـوسـتی جیهانی ڕزگاری نابێت.
گوتیشی كۆمه‌ڵه پـێشـنیازی ئه‌وروپا كه به‌هاكه‌ی 1,5له سه‌دی داهاتی به‌رهه‌می نێوخۆیه‌تی به‌ش ناكات.