فه‌رمانده‌یه‌کی ئه‌مریکایی له ناوچه‌یه‌کی زۆرینه شیعه ئاینزانشین له باشوری به‌غدای پایته‌خت ده‌ڵێت له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی عاشورادا که له دره‌نگانێـکی |
کۆلۆنێل به‌چ کێڤێنار |
ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ده‌سـتپـێده‌کات، له‌شـکر بۆ ڕێـگرتن له هێرشـبه‌رانی خۆکوژی ژن ئێسـتا له ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشـیـدایه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌فسه‌ری ئه‌مریکایی به‌چ کێڤێنار گوتی ئه‌و زانیاری پـێـگه‌یشـتووه تۆڕی قاعیده له عێراق به مه‌به‌سـتی ئاژاوه‌گێڕی و تێـکدانی ڕێوڕه‌سـمی عاشورا ڕه‌نگه ژنان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی خۆکوژی له‌و ڕێوڕه‌سـمه‌دا به‌کاربهێنن.
کۆلۆنێلی ئه‌مریکایی ئه‌وه‌ی که فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی هاوبه‌ندیـیه له ناوچه‌که‌دا، که شـاری که‌ربه‌لاش ده‌گرێته‌وه، ئه‌م شـاره مه‌ڵـبه‌ندی سـازکردنی ڕێوڕه‌سـمی عاشورایه، گوتی له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا له عێراق 39 هێرشی خۆکوژی له لایه‌ن ژنانه‌وه ئه‌نجام‌درابوون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد له‌شـکری ئه‌مریکایی له عێراق وا بۆ ماوه‌یه‌که مه‌شـق و ڕاهێنان به هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی ئه‌م بۆنه ئاینیـیه بـبن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئه‌م تێبنی‌یانه‌ی کۆلۆنێـلی ئه‌مریکایی به ڕۆژێـک دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه بوو که ژنێـکی خۆکوژ خۆی له باکوری عێراق ته‌قانده‌وه و ده‌رئه‌نجام به لای که‌م کوژرانی 35 هاوڵاتی لێـکه‌وته‌وه و هه‌روه‌ها 72 که‌سیش برینداربوون.