|
سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌یڤد په‌تریـیه‌س |
سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ڕه‌نگه له داهاتوویه‌کی نزیـکدا ئاسـتی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریکایی له عێراق زیاتر که‌م‌بکرێته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مریکایی ده‌یڤد په‌تریـیه‌س له وه‌ڵامی ئه‌و پـرسـیاره‌ی که په‌یوه‌سـت بوو به‌وه‌ی سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا باراک ئۆباما گوتبووی له ماوه‌ی 16 مانگدا له‌شـکری ئه‌مریکایی له عێراق ده‌کشێنێته‌وه گوتی که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی له‌شـکری ئه‌مریکایی له عێراق به‌م زووانه به‌ڕێوه‌یه. گوتیشی ڕۆڵی سه‌ربازانی ئه‌مریکایی له عێراق هه‌نووکه گۆڕاوه، ئه‌مه‌ش له ئاکامی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه نوێـیه ئاسایشـیـیه‌ی نێوان ئه‌مریکا و عێراق بوو ئه‌وه‌ی له یه‌کی ئه‌م مانگه‌وه کاری پـێـکرا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ئال په‌یسن له واشـنتن ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:57 خوله‌كه.