له سـیانزه‌هه‌مین ڕۆژی هه‌ڵـمه‌تی له‌شـکری ئیسرائیل دژ به حه‌ماس له که‌رتی غه‌ززه‌دا به لایه‌نی که‌مه‌وه 3 موشه‌ک له لوبنانه‌وه به باکوری ئیسرائیل‌دا |
ژنێـکی ئیسرائیلی له شـارۆچکه‌ی نه‌هاریا سه‌یری ماڵه‌که‌ی ده‌کات که به هۆی موشه‌کێـک له باشوری لوبنانه‌وه هاوێژرابوو زیانی پـێـگه‌یشـتووه، پـێـنجشه‌ممه 8 ی یه‌کی 2009 |
هاوێژران.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن موشه‌که‌کان له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا له ده‌وری شـاری نه‌هاریا له باشوری سنووری لوبنانه‌وه که‌وتنه خواره‌وه و له ئاکامدا 2 که‌س برینداربوون. له‌شـکری ئیسرائیل موشـه‌کیان به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌که کێشـاوه‌ته‌وه.
حکومه‌تی لوبنان هێرشه‌که‌ی مه‌حکوم‌کردووه، وه گوتی هه‌وڵ ده‌دات به‌رپـرسیار له‌م هێرشه‌ی بۆ ڕوون‌بێته‌وه.
تاریق مه‌ته‌ری وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی لوبنان ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دا نیـیه کۆمه‌ڵه‌ی میلیشـیاکانی حزبوڵڵای بنکه له لوبنان له‌م هێرشـه‌دا به‌رپـرسـیاربن.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێبه‌ری حزبوڵڵا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیل کرد له‌وه‌ی ناتوانێت حه‌ماس له‌ناوبه‌رێت و گوتی حزبوڵڵا ئاماده‌یه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بکات گه‌ر هێرش بکه‌نه سه‌ر لوبنان.
جێی باسه هه‌ردوولایان له شه‌ڕێـکی کورت‌دا له سـاڵی 2006 ڕووبه‌ڕووی یه‌کتربوونه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ش له که‌رتی غه‌ززه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیل هێرشـیان کرده سه‌ر تونێـله‌کانی قاچاخچێتی چه‌ک له شـاری ڕه‌فه‌ح له نزیـک سـنووری میسره‌وه. هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ئیسرائیل هه‌روه‌ها له باکوری که‌رتی غه‌ززه ڕاپـۆرت‌کراوه که کوشـتنی 3 فه‌له‌سـتینی سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی جیهادی ئیسلامی لێـکه‌وتۆته‌وه.رر