|
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم |
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سـیاسه‌تکاری کورد و سه‌رۆکی ئـنسـتتیوتی کوردی له واشـنتن له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردسـتان ده‌دوێت.
دکتۆر نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت کێشـه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و حکومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه، یه‌ک له‌وانه جێبه‌جێـکردنی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراقه که به ته‌واوه‌تی وه‌سـتاوه و هیچ پـێـشکهوتنێـک له‌و ڕووه‌وه نیـیه، هه‌روه‌ها کێشه‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به نه‌وت و ژماره‌ی پـێشـمه‌رگه و موچه‌کانیان وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه.
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم له به‌شـێـکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا باس له تۆپـبارانی تورکیا و ئێران بۆ ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردســتان له به‌رامبه‌ریدا بێ ده‌سه‌ڵاته و ته‌نها ده‌توانێت ناڕه‌زایی ده‌ربـبڕێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:28 خوله‌كه.