له‌شـکری ئیسرائیل به شـێوه‌یه‌کی کاتی هێرشه‌کانیان له دژ ئامانجه‌کانی حه‌ماس له که‌رتی غه‌ززه‌دا ڕاگرت بۆ ڕێـدان به گواسـتنه‌وه‌ی یارمه‌تیـیه ![A Palestinian woman cries in front of her neighbour's home next to a school run by the United Nations which were hit by Israeli fire in the Jabalia refugee camp in the northern Gaza Strip, 07 Jan 2009 A Palestinian woman cries in front of her neighbour's home next to a school run by the United Nations which were hit by Israeli fire in the Jabalia refugee camp in the northern Gaza Strip, 07 Jan 2009](https://webarchive.library.unt.edu/eot2008/20090110024611im_/http://www.voanews.com/kurdish/images/afp_palestinians_victim_israel_gaza_07jan09_190.jpg) |
ژنێـکی فه‌له‌سـتینی له به‌رده‌م ئه‌و خوێندنگه‌یه‌ی ده‌گری که له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه له که‌مپی په‌نابه‌رانی جه‌بالیا سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت و به‌ر هێرشـێـکی ئیسرائیل که‌وت، چوارشه‌ممه 7 ی یه‌کی 2009 |
مرۆیـیه‌کان به‌ره‌و ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌کاندا.
ئیسرائیل ڕایگه‌یاند هێرشه‌کانی له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆ ماوه‌ی 3 کاتژمێر ڕاده‌گرێت و هه‌روه‌ها ڕێـیه‌کی گواسـتنه‌وه‌ی مرۆیی‌یان دیاری کرد بۆ ڕێدان به دانیشـتووانی که‌رتی غه‌ززه که‌ره‌سـته سه‌ره‌کیـیه‌کانیان دابین بکه‌ن.
حه‌ماسیش هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند هێرشه‌کانی موشـه‌کی بۆ ماوه‌ی ئه‌و 3 کاتژمێره دژ به ئیسرائیل ڕاده‌گرێت.
جێی باسه نیگه‌رانی زیادیکردووه سه‌باره‌ت که‌م‌وکوڕی خۆراک و ئاو و ده‌رمان له که‌رتی غه‌ززه‌دا. ئیسرائیلیش دووچاری ڕه‌خنه‌یه‌کی توندی نێوده‌وڵه‌تی بۆته‌وه له ئاکامی گیان له‌ده‌سـتدان و بریندارکردنی مه‌ده‌نیـیه فه‌له‌سـتینیـیه‌کان له‌و شه‌ڕه‌ی که 12 ڕۆژی خایاندووه.