چاودێرانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی ڕاگه‌یاندن به توندی كوشـتنی سـۆران مامه حه‌مه‌ی ڕۆژنامه‌وانی كوردی عێراقی مه‌حكوم ده‌كه‌ن. ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه ته‌مه‌ن بیست و سێ سـاڵه كه په‌یامنێری گۆڤاری لڤین بووه له سـلێمانی له 21 ی مانگی حه‌وت له لایه‌ن چه‌كداری نه‌ناسـراوه‌وه له به‌رده‌م ماڵی خۆی له كه‌ركوك ته‌قه‌ی لێـكرا و كوژرا.
به گوێره‌ی كۆمیته‌ی پاراسـتنی ڕۆژنامه‌وانان دوا بابه‌تی سـۆران مامه حه‌مه له گۆڤاری لڤین ڕاپـۆرتێـك بوو له ژێر ناوی " سـۆزانیـیه‌كان كه‌ركوك داگیر ده‌كه‌ن و گوایه كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس و ئاسایش تێوه‌گلاون." له وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ به‌شـی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌حمه‌د میره سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین په‌سـنی ئازایه‌تی و به جه‌رگی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه گه‌نجه‌ی دا.
ئه‌حمه‌د میره: " هیچ گومانی تێدا نیـیه كه سـۆران مامه حه‌مه یه‌كێـك بوو له دیارترین و كاراترین ڕۆژنامه‌نووسـانی كورد له كه‌ركوك و یه‌كێـك بوو له‌و ڕۆژنامه‌وانه گه‌نجانه‌ی گۆڤاری لڤین كه ئومێدێـكی گه‌وره‌ی لـێده‌كرا، وه ئیشـه‌كانی شـایه‌دێـكی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كوڕه به‌و ته‌مه‌نه لاویـیه‌تیـیه‌ی خۆیه‌وه هه‌م ئه‌زموونێـكی تایبه‌تی هه‌بوو و هه‌م توانا و سه‌لیقه‌یه‌كی لێوه‌شـاوه‌ی هه‌بوو له ئیشـه‌كانی."
جوڵ كه‌مپانا، ڕێـكخه‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بۆ كۆمیته‌ی پاراسـتنی ڕۆژنامه‌وانان داوای له ده‌سه‌ڵاتداران كرد ڕۆڵی قانون به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سـانه داسه‌پـێنن كه سـۆران مامه حه‌مه‌یان كوشـتووه.
جوڵ كه‌مپانا: " ئێمه به كوشـتنی سـۆران مامه حه‌مه زۆر نیگه‌رانین. ئه‌مه په‌لامارێـكی ترسـناكه بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێـك كه‌وا من پـێموایه ئه‌مه په‌یامێـكی سـامناك به هه‌موو ڕۆژنامه‌وانان ده‌دات، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌رپـرسـیارن له‌م تاوانه خراپه ده‌سـتنیشـان بكرێن و بدرێنه دادگا."
له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج، سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانی كوردسـتانیش ئه‌و كوشـتنه‌ی مه‌حكوم كرد و وتی سـۆران مامه حه‌مه پـێشـترێ په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ی له لایه‌ن كه‌سـێـكی نه‌ناسراوه‌وه پـێـگه‌یشـتبوو. ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق و شـوێنی تری عێراق به‌رده‌وام به‌ره‌و ڕووی هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن و ناڕه‌حه‌تـكردن ده‌بنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپـۆرتی خۆی له‌مه‌ڕ مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ده‌ڵێت " له ماوه‌ی سـاڵی 2007 په‌ره‌سه‌ندنێـكی وه‌به‌رچاو له تۆقاندنی ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ له ده‌ره‌وه‌ی چوارچیوه‌كانی قانونی له عێراق بووه. هێزه ئاسایشـیـیه‌كانی خۆجێی سه‌رنووسـه‌رانی بڵاوكراوه سه‌ره‌كیـیه سه‌ربه‌خۆیـیه‌كانیان ناڕه‌حه‌ت و زیندانی كردوون سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌وا ڕه‌خنه‌یان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان یاخود كاربه‌ده‌سـتانی پارته كوردیـیه‌كان گرتووه به تایبه‌تی سـه‌باره‌ت به گوایه گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمه‌كه."
ڕۆژنامه‌وانانی كه له عێراق كارده‌كه‌ن، له نێویاندا كورده عێراقیـیه‌كانیش، ئه‌وانیش به‌ره‌و ڕووی مه‌ترسی توندوتیژی له لایه‌ن كۆمه‌ڵه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانه‌وه ده‌بنه‌وه. له سـاڵی 2007 به لای كه‌م سی و دوو ڕۆژنامه‌وان و دوازده كاركه‌ری دیكه‌ی ده‌زگای میدیا تیرۆر‌كراون و هه‌شت ڕۆژنامه‌وانیش ڕفێندرابوون.
پاراسـتنی ڕاگه‌یاندنی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ یه‌ك له ئه‌ركه هه‌ره گرنگه‌كانی هه‌ر حكومه‌تێـكه. وڵاته یه‌كگرتووه‌كان داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌كات ئه‌وانه‌ی ده‌سـتیان له كوشـتنی سـۆران مامه حه‌مه‌یه به‌رپـرسـیار بكه‌ن و دادگایی‌یان بكه‌ن و هاوكاره‌كانیشی ئه‌وانه‌ی كه هێشـتا له مه‌ترسـیدان بـپارێزن.